zagros news agency

کچێکی ئەمریکایی بە تەنیا و بە سەوڵلێدان زەریای ئەتڵەسی بڕی

 

تارین سمیس، کچە وەرزشوانێکی تەمەن ٢٥ ساڵانی ئەمریکایییە، دوای ئەوەی توانی بە تەنیا و بە سەوڵلێدان زەریای ئەتڵەسی ببڕێت، ناوی چووە نێو کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان؛ چونکە یەکەم ژنە لە مێژوودا کارێکی لەو شێوەیە بکات.

ئەو ماوەیەی تارین سمیس بە سەوڵلێدان بڕیویەتی، چوار هەزار و ٨٣٠ کیلۆمەترە، واتە لەم سەر بۆ ئەو سەری زەریای ئەتڵەسی. گەشتەکەی لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە لە کەناراوەکانی ئیسپانیا دەستی پێ کرد و ئەمڕۆ گەیشتە دوورگەکانی دەریای کاریبی و بەدیاریکراوی ناوچەی ئەنتیگوا.

ئەو کچە وەرزشوانە ڕۆژانە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتری بە سەوڵلێدان بڕیوە و خۆراکی سەرەکییشی بریتی بووە لە ماسی و خواردنی لەقوتوونراو، ناو بە ناویش خواردن و خواردنەوەی لە کەشتییەکانی دیکە وەرگرتووە.

تارین لە دوای تەواوبوونی گەشتەکەی، کە بەشێک لە دەموچاوی بەهۆی تیشکی خۆرەوە سووتاوە، دەڵێت: “هەرگیز هێندەی ئەم گەشتە هەستم بە تەنیایی نەکردووە، بەڵام سوپاسی بنەماڵەکەم دەکەم کە هاوکارییان کردم تا لەم ئاڵنگارییەدا سەرکەوتوو بم”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، دەستی لەکارکێشایەوە

سەڵاح

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ رێکخراوە جەماوەرییەکانی سنووری بادینان کۆبووەوە

یاسین

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران: ئەمریکا توانای پاراستنی سوپاکەی خۆی نەماوە

سەڵاح