ئەمڕۆ چوارشەممە 4-2-2026
کەش /کەشی ناوچەکەمان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت :
- سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێ کاتی نیوەڕۆ پاشان لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە شەودا .
- سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە لە دوای نیوەڕۆ باران بارین کۆتای دێت ئاسامان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت .
- سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمانی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەی جیا جیا , لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری باران بارین کۆتای دێت لەم ناوچانە بەڵام بە هۆی زیاد ڕادەی شێ لە هەوادا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە هەندێ ناوچە لە ئێوارەو شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت .
خێراى با / لەسەر خۆ ( 5– 10) کم/ک .
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت لە کاتی تەم بۆ کەمتر لە 2 کم
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزدەبێتەوە
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام : 13 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 16 پلەی سیلیزی
سبەى پێنجشەممە 5-2-2026
کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانی و شەودا لە هەندێ ناوچە .
خێراى با / لەسەر خۆ ( 5 – 10 ) کم/ک .
پلەی گەرما/ بەرز دەبێتەوە
ئاراستەی با/باکووری ڕۆژهەڵات
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام : 13 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 16 پلەی سیلیزی
4-2-2026


