وەزارەتی بەرگریی تورکیا داوا دەکات، پێدانی پلە و پۆست لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەمنیی ورد بێت.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ڕێککەوتنی ٣٠ـی کانوونی دووەم دەکەن، کە ئامانج لێی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدەیە لەناو سوپای سووریادا.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە، لە نزیکەوە چاودێریی پڕۆسەکە دەکەن و چاوەڕوانن هەموو ئەو پلانانەی لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدان، لەسەر بنەمای شەفافیەت و متمانەی هاوبەش جێبەجێ بکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، داوا دەکەن ڕاسپاردنی پۆست و پلەکان لەسەر بنەمای عەقڵی دەوڵەتی سووریا و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەمنیی ورددا بێت.

