zagros news agency

هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە چۆڵکردنی گەورەترین بنکەیان لە رۆژئاوا

 

ئەمڕۆ،ل هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیان کرد بە چۆڵکردنی گەورەترین بنکەی سەربازی خۆیان لە شەدادی، کە دەکەوێتە باشووری حەسەکە لە رۆژئاوا.

بەگوێرەی هەواڵێکی شەفەق نیوز لە سووریا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە گواستنەوەی ئامێری سەربازی قورس، سەرباز، کەلوپەل و بارهەڵگری لۆجستی لە بنکەی شەدادییەوە بۆ ناو خاکی عێراق و بەشێکیشی بۆ بنکەی خەراب ئەلجیر لە نزیک شارۆچکەی ڕومێلان.

بەپێی هەواڵەکه ئاماژەی بنکەی شەدادی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا جووڵەیەکی بێپێشینەی فڕۆکە بارهەڵگرەکانی ئەمریکای بەخۆوە بینیوە، کە کەرەستە و ئامێری سەربازییان بۆ بنکەی خەراب ئەلجیر لە گوندەواری ڕومێلان گواستووەتەوە.

هەروەها ڕوونیکردەوە، کە کاروانێک کە پێکهاتبوو لە زیاتر لە ١٠٠ بارهەڵگر و ئامێری سەربازی، ئێوارەی دوێنێ لە شاری شەدادییەوە بەرەو بنکەی خەراب ئەلجیر و سنوورەکانی عێراق بەڕێکەوتوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە: “پڕۆسەی چۆڵکردنی بنکەکە لانی کەم پێویستی بە هەفتەیەک هەیە”، ئاماژەی بەوەش کردووە کە “بنکەکە هێشتا سەرباز و ئەفسەرانی سوپای ئەمریکا، کەلوپەل، ڕادار و سیستەمی بەرگری ئاسمانی لێ ماوە”.

بنکەی شەدادی لەگەڵ هەردوو بنکەی خەراب ئەلجیر و قەسرەک لە پارێزگای حەسەکە، بە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دادەترێن. شایانی باسە شاری شەدادی لەم دواییانەدا، دوای کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەرەو حەسەکە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سووریاوە کۆنترۆڵ کرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

شه‌پۆلێكی باشی بارانبارین عێراق و نا‌وچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

زێلێنسکی داوا لە هاوپەیمانان دەکات لە بەرانبەر ڕووسیا پاشەکشە نەکەن

یاسین