zagros news agency

دەزگای هەواڵگریی عێراق سەرۆکایەتیی حەوتەمین خولی کۆڕبەندی هەواڵگریی عەرەبی وەرگرت

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ بە فەرمی سەرۆکایەتیی حەوتەمین خولی کۆڕبەندی هەواڵگریی عەرەبی وەرگرت.
“سەرکردەی دەزگا هەواڵگرییەکانی ٢٢ وڵاتی عەرەبی لە بەغدا کۆبوونەوە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی هەواڵگریی عەرەبیدا”، ئاماژەی بەوەش کرد کە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق سەرۆکایەتی خولی حەوتەمی کۆڕبەندەکەی وەرگرتووە.
هەروەها زیادی کرد: “سەرۆکی دەزگا هەواڵگرییەکان جەختیان لە گرنگی کارکردنی هاوبەش کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددییانەی بەرەوڕووی ناوچەکە دەبنەوە، هەروەها پشتگیریکردنی هەوڵەکانی عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.”
لە کۆتاییدا، بەشداربووان داوایان لە وڵاتە پەیوەندیدارەکان کرد کە هاووڵاتییەکانی خۆیان وەربگرنەوە و بەرپرسیارێتییەکانیان هەڵبگرن لە مەلەفی دەستگیرکراوانی داعش کە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناتانیاهوو دوای هۆشداریی ترەمپ، ئامادەییی مەرجدار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سووریا ڕادەگەیەنێت

یاسین

تورکیا بنکەیەکی سەربازیی لە شاری حەلەب چۆڵ کرد

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە

سەڵاح