ئەمڕۆ شەممە 7ـی 2ـی 2026، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “دوای دەرچوونی بڕیاری دابەشکردنی پارچەزەوی بەسەر مووچەخۆرانی گرێبەست و بڵاوبوونەوەی بڕیارەکە، لە 16ـی ئەم مانگە سمینارێک بۆ نوێنەری سەرجەم وەزارەتەکان بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی ئاگاداری پڕکردنەوەی فۆڕم بن.”
دەشڵێ: “چاوەڕێ دەکرێت لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە وردبینیکردنی ناوی گرێبەستەکان بکرێت، بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت و زەوییان پێ بدرێت.”
ڕوونیشی دەكاتەوە، “بەپێی ڕێنماییەکان، پێویستە ئەوانەی لە زەوی وەرگرتن سودمەند دەبن خزمەتی ھەشت ساڵی گرێبەستییان ھەبێت و پێشتر زەوییان وەرنەگرتبێت، لە دوو ھاوسەریش یەکیان زەوی وەردەگرێت.”
پارێزگای هەولێر، ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە “ئەوەی پێشتریش خزمەتی کردووە، بۆ نموونە وەکوو وانەبێژ، ئەوەیان بۆ حیساب ناکرێت بەڵکوو لەو کاتەوەی بوونەتە گرێبەست بە خزمەت بۆیان حیساب دەکرێت.”

