zagros news agency

کەشناسی هەرێم : بارانی بە لێزمەو هەورە تریشقەی دەبێت

 

ئەمڕۆ سێشەممە      10-2-2026

کەش /کەشی ناوچەکەمان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت :

ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام هەوری دەبێت ,کاریگەری ئەو شەپۆڵە باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت .باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت لەسەر سەرجەمی ناوچەکەمان لە هەندێ کاتدا , سنووری باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک دابارینی زیاتر دەبێت هەندێ کات بارانی بە لێزمەو هەورە تریشقەی دەبێت . بە گشتی لە کاتی باران هەندێ ناوچە هەورە تریشقەی دەبێت . بەفر بارین لەسەر ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان دەبێت .

 

خێراى با / لەسەر خۆ  ( 15– 20) کم/ک .

ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات

مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزدەبێتەوە هەندێ ناوچەش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ .

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی

پیرمام : 12  پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :  9 پلەی سیلیزی

سلێمانی :  15 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ :  17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 13  پلەی سیلیزی.

 

 

 

سبەى چوار شەممە     ‌ 11-2-2026

ناجێگیری لە کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت ئاسمان بەردەوام هەوری دەبێت , باران بارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت لە زۆربەی ناوچەکەمان ,ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە سنووری ئیدارەی سۆران باران بارینی بە لێزمەی دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقە .ناوچە سنووریەکان بەفر بارینی دەبێت  .

خێراى با / لەسەر خۆ   ( 15 – 20 ) کم/ک.

پلەی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک

ئاراستەی با/باکووری ڕۆژهەڵات

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

پیرمام : 10  پلەی سیلیزی

سۆران : 12 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :  7 پلەی سیلیزی

سلێمانی :  13 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ :  15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

دهۆک : 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 13  پلەی سیلیزی.

 

10-2-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول بەئاسانی ریالیشی تێکشکاند هاتەوە پێشەنگ

یاسین

سەرۆکی حەزکورد: دەوڵەتی تورکیا گرنگی زیاتر بە زمانی کوردی بدات

یاسین

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەڵاح