ئەمڕۆ چوارشەممە 11-2- 2026
کەش /بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێ کات باران بارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی لە گەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
لە گەڵ بوونی تەمێکی مامناوەند کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێ ناوچە تاکوو پێش نیوەرۆ بەردەوامی دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 25) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7– 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4- 6 ) کم دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
هەولێر: 16پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی.
سبەى پێنجشەممە 12-2- 2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری باران بارین لاواز دەبێت ئاسمان لە هەندێ شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت. هەروەها لە کاتەکانی بەیانی زوودا پێشبینی دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە لە هەندێ شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05 – 15) کم/ک. لەدوای نیوەرۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەندی جار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 20کم/ک.
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7– 9) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی.
11/2/2026

