جەلال دێهقانی فیروزئابادی، سکرتێری ئەنجومەنی ستراتیجیی پەویەدنییەکانی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند ئەگەر جەنگێک لە ناوچەکەدا ڕووبدات، «ئاسایشی وزە دەکەوێتە مەترسییەوە، گەرووی هورموز دادەخرێت و یەکەم وڵات کە زیان دەکات چین دەبێت».
جەلال دێهقانی لە کاتێکدا ئەم قسانەی کرد کە لە دوورێکی نوێی ئاڵۆزییەکان لەنێوان ئێران و ئەمریکادا، هێشتا هیچ بەرپرسی فەرمییەک باسێکی ڕاستەوخۆی لە داخستنی گەرووی هورموز نەکردووە و تەنها حوسێن شریعەتمەداری، نوێنەری عەلی خامنەیی لە دامەزراوەی «کیهان»، ئەم هەڕەشەیەی خستبووەڕوو.
دێهقانی فیروزئابادی ئاماژەی دا کە دەورەی یەکەمی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا کە لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٦ لە مەسقەت بەڕێوەچوو، بۆ چین «گرنگ»ە. هەروەها ئەو گفتوگۆکان بۆ ڕووسیاش گرنگ دانا، بەڵام گوتی دەبێت «چاوەڕوانیی ڕاستبینانە» لە ئەم دوو وڵاتە بکرێت.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، هێشتا بەرواری دیاریکراو بۆ دەورەی داهاتووی گفتوگۆکان نەدراوە، بەڵام دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، وتی ئەگەر ڕێککەوتن نەبێت «لێدانی سەخت» لە کۆماری ئیسلامی دەدرێت.

