ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قبوڵكراونییه ده‌ستكاری یان یاریکردن بە داتاکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانیی عێراق چونكه نامانه‌وێت به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند بێت.
د.دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بە نیگەرانییەکی زۆرەوە دەڕوانینە کەیسی گۆڕین و یاریکردن بە داتاکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانیی عێراق، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤، لە عێراق ئەنجامدرا. دەریخستووە کە ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ١٤% پێکدەهێنێت. ئێمە هەر هەنگاوێک لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵیەوە بگیرێتەبەر کە پێچەوانەکەی نیشان بدات، ڕەتدەکەینەوە.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: بەهۆی ئەو کاریگەرییە نەرێنییە ڕاستەوخۆیەی کە هەیەتی لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. بەتایبەتی سەبارەت بە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی، هەروەها کاریگەرییەکانی لەسەر میکانیزمەکانی دابەشکردنی دادپەروەرانەی سەرچاوەکانی دەرامەت لەنێو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا. دووپاتی دەکەینەوە کە لە ئەگەری هەر هەموارکردنەوە و گۆڕانکارییەک، پەنا دەبەینە بەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی دەستووری و یاسایی پێویست بۆ ڕێگری‌کردن لێی.

