zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سەرۆکوەزیران و وه‌زيرى به‌رگريى هۆڵەندا کۆبووەوە

 

به‌يانيى ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە چوارچێوەی كارنامه‌كه‌يدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێزان دیک شۆف، سەرۆکوەزیران و ڕووبن برێکەلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا کۆبووەوە.

 

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لە بوارە جياكاندا تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان.

 

لای خۆیانەوە، شاندی هۆڵەندی دووپاتیان کردەوە کە وڵاتەکەیان بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئارامی و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دەربەندیخان تۆمەتبارێک لەسەر هەوڵی رفاندنی هاووڵاتییەک دەستگیرکرا

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

دڵشاد

ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە سێدارەدا

سەڵاح