zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان کارەکانی لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگرت

 

کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هەموو کار و چالاکییەکانی لە کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای شاری حەسەکە ڕاگرتووە.

بەگوێرەی کۆمسیۆنی پەنابەران، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت خۆپیشاندانێک لە بەردەم دەرگای سەرەکیی کەمپەکەدا دروست بوو و ژمارەیەک لە دانیشتووانی نێو کەمپەکە هێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی کارمەندەکانیان.

ڕۆژی ٢١ی مانگی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەتەواوی دەستی لە دۆسیەی کەمپی هۆل هەڵگرت و دواتر کەمپەکە کەوتە دەست هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ڕێژەی بەشداریکردن زۆر باشه‌..تا ئێستا شوێنى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان دیارى نه‌كراوه‌

یاسین

‎ئۆتۆمبێلێك لەسەر پردی شۆرش لە شەقامی 60 مەتری دەكەوێتە خوارەوە

گوران

بەفەرمی بارسێلۆنا گرێبەستی چێزنی نوێ کردەوە

یاسین