فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ سبەینێ سێشەممە بڵاوکردەوە.
فەرمانگەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێ سێشەممە سێ بڕگە لەخۆدەگرێت؛ یەکەمیان دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی هەموارکراوی تایبەت بە لیژنەکان.”
ئاماژەی بەوەش کردووە کە “بڕگەی دووەم دەنگدانە لەسەر ناوی لیژنەکان و ئەرکەکانیان”، تێیدا ڕوونیشی کردووەتەوە کە “بڕگەی سێیەم بریتی دەبێت لە گفتوگۆی گشتی.”

