zagros news agency

ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێ بڵاوکردەوە

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ سبەینێ سێشەممە بڵاوکردەوە.

 

فەرمانگەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێ سێشەممە سێ بڕگە لەخۆدەگرێت؛ یەکەمیان دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی هەموارکراوی تایبەت بە لیژنەکان.”

 

ئاماژەی بەوەش کردووە کە “بڕگەی دووەم دەنگدانە لەسەر ناوی لیژنەکان و ئەرکەکانیان”، تێیدا ڕوونیشی کردووەتەوە کە “بڕگەی سێیەم بریتی دەبێت لە گفتوگۆی گشتی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیاران دەکات

سەڵاح

دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان سامانی ماسییان بووژاندووەتەوە

سەڵاح

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپا ليۆى چوارده‌ كۆبووه‌وه‌

یاسین