بەپێی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، سبەی 17ی شوبات، مەراسیمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شەقڵاوە بەڕێوەدەچێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، مەڕاسیمی تیروپشک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە پرۆسەی دابەشکردنی زەویدا به چەند قۆناغێک دەیان پارچە زەوی لە دوورووبەری هەولێر دابەش کردووە.

