zagros news agency

قۆناغی یەكەمی پڕۆژەى ریسایکلینى ئاوى قورسی هەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.2.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە شاندێکى باڵاى ئاژانسی جایكای ژاپۆنی کرد، بە سەرۆكایەتی ” تاكێتسورو ئیكۆ ” جێگری بەڕیوەبەری ئاژانسی ناوبراو لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى “پڕۆژەى ریسایکلینى ئاوى قورسى هەولێر” و چارەسەرکردنی گرفتی ئاوەڕۆکانی شاری هەولێر كرا، کە قۆناغی یەكەمی بە گوژمەى ( 288 ملیۆن دۆلار ) لەلایەن ئاژانسى جایکاى ژاپۆنى لەو نزیكانە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی ئاوڕۆکان، پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیی و گرنگەکانی حكومەتی هەرێم و گەورەترین پڕۆژەی ژێرخانی ژینگەیی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە قۆناغى یەکەمی پڕۆژەكە بە درێژی ( 75 کیلۆمەتر  ) ئەنجام دەدرێت و ئەو ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆدەچێت جارێكی دیكە خاوێن دەكرێتەوە و بەكار دەهێندرێتەوە بۆ پارك و باخچەكان و ئاوەڕۆكانیش بە شێوەیەكی سەردەمیانە دروست دەكرێت، وا بڕیاریشە دوای قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە قۆناغی دووەمی بە گوژمەی ( 300 ملیۆن دۆلار ) دەست بە جێبەجیكردنی بكرێت، سوودەكانی ئەو پڕۆژەیە جگە لەکەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە، ڕێگری لە تێکەڵبوونی ئاوی ئاوەڕۆ بە زێی گەورە و ئاوی ژێرزەوی دەکات و  بۆ ئاودانی دار و درەختەکانی دەوروبەری هەولێریش وەك پشتێنەیی سەوزایی بەکاردێت.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، كارەكانی ئاژانسی ناوبراوی بەرز نرخاند و سوپاسی حكومەتی ژاپۆن و ئاژانسی جایكای كرد کە لە ئێستا و رابردوودا هاوكاری دامودەزگەكانی حکومەتى هەرێمى کوردستان بوونە و بەردەوامن لە هاوكارییەكانیان، هەروەها تیشکى خستەسەر ئەوەى کە بەشێوەیەکى گشتیى هەمیشە هەنگاوەکانى وڵاتى ژاپۆن و ئاژانسى جایکا بۆ ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەرز دەنرخێنین، لە ماوەى ڕابردووشدا لە بوارى ئاو و ئاوەڕۆ و خزمەتگوزاری دیكەدا چەندین پڕۆژەیان ئەنجامداوە.

هەروەها گوتى: “لە چوارچێوەی سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خوازیارى ئەوەین ئەو هەماهەنگى و هاوکارییەى لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ژاپۆن هەیە زیاتر بەرەوپێش بچێت و دەخوازین بەهەماهەنگى یەکتر و سودوەرگرتن لە توانای پسپۆڕانی وڵاتی ژاپۆن پڕۆژەی خزمەتگوزارى زیاتر جێبەجێبكرێت و دەرفەتی زیاتریش بۆ كاركردنی كۆمپانیا ژاپۆنیەکان لە هەرێمى کوردستان بڕەخسێندرێت و زیاتر پەرە بەپەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا بدرێت”.

May be an image of the Oval Office and text

May be an image of one or more people and dais

May be an image of one or more people and dais

May be an image of one or more people and the Oval Office

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

راوێژکارێکی سوودانی: ئەو وشکەساڵییەی کاریگەریی لەسەر عێراق و تورکیا هەیە گەیشتووەتە 60%

سەڵاح

نووری مالیكی، زەنگی هەڵبژاردنی پێشوەختە لێ دەدات و كاتەكەی دەستنیشان كرد

سەڵاح