zagros news agency

نووری مالیكی، زەنگی هەڵبژاردنی پێشوەختە لێ دەدات و كاتەكەی دەستنیشان كرد

 

نووری مالیكی، رایدەگەیەنێت، دەبێت تا مانگی 12ی 2024، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوە بچێت و یاسای هەڵبژاردنیش هەموار بكرێتەوە.

نووری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا، ئاماژەی بەوە كردووە، داوای هەڵبژاردن پێشوەختە دەكەن، هەروەها رەزامەندی هەیە بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بەڕێوە بچێت.

روونی دەكاتەوە كە لە 60-70% حزبەكان لەگەڵ ئەو بیرۆكەدان، هاوكات ئەوان داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كەمكردنەوەی بازنەكانی دەكەن.

بە گوێرەی گوتەكانی نووری مالیكی، دەبێ تا مانگی 12ی 2024 هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوە بچێت، چونكە ئەمە یەكێكە لە خاڵەكانی كارنامەی حكوومەت، بۆیە پابەندین بە جێبەجێكردنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین

گووگڵ شۆڕش لە گەڕانی ویندۆزدا دەکات

یاسین

مالیکی: قسەکردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی پڕوپاگەندەیە

یاسین