zagros news agency

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی مۆڵەتی شۆفێری

 

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، لەمەودوا مۆڵەتی نوێی شوفێریت بە شێوەی دیجیتاڵی لە ئەپی (KRDPass) ببینە و بەكاری بهێنە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18/2/2026، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان، ئەپڵیکەیشنی (KRDPass) کە لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکوو دەروازەی ئەلیکترۆنیی هاووڵاتیانی کوردستان بەردەستە.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپیی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن، هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتی شوفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتووەتە بەردەست شوفێران.”

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ڕوونیش كراوەتەوە، ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە /ئەپدەیتی بکە/، پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببینە، لەمەودوا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لەلا نەبوو، لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ، دەتوانن کۆپیی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشان بدەن و بێ کێشە تێپەڕ بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیوکاسڵ ئەستێرەیەکی دیکە دەگوازێتەوە ریزەکانی

یاسین

لە هەولێر … پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی وەک ڕێزێک لە تەمەنی پڕ بەخشینی خانەنشینان كرایەوە

دڵشاد

کۆنفرانسی “سەکۆیەک بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان” ئەنجام دەدرێت

یاسین