zagros news agency

لە هەولێر … پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی وەک ڕێزێک لە تەمەنی پڕ بەخشینی خانەنشینان كرایەوە

ئەمڕۆ چوارەشممە 2025.10.1، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و ژمارەیەكی تر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، لە ڕۆژی جیهانی قاوەدا، وەک ڕێزگرتن لە ئەزموون و تەمەنی پڕ بەخشینی بەساڵاچووان و خانەنشینانی هەولێر، لە باخچەی سەنتەری خانەنشینانی هەولێر – لە باغی شار ، پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی بە ناونیشانی “بەساڵاچووان گەنجینەی هزر و ئەزموونی ڕاستەقینەن، فەرموون لە ڕۆژی قاوەدا بەیەكەوە دابنیشین” كردەوە، كە لەلایەن ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ بەسەرپەرشتی شێرزاد ڕەسوڵ فەقێ ڕێكخرابوو.

دوای كردنەوەی پیشانگاكە و بەسەركردنەوەی، كە تێیدا ( 23 ) فۆتۆ ی ( 9 ) فۆتۆگرافەر نمایش كرابوون و تایبەتن بوون بە ئافرەتان و پیاوانی بەساڵاچوو، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەسەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی پیشانگاكە، هیوای سەركەوتنی بۆ بەشداربووانی پیشانگاكە خواست و هەوڵەكەیانی بۆ ڕێزگرتن لە ئەزموون و تەمەنی پڕ بەخشینی بەساڵاچووان و خانەنشینان بەرزنرخاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا فارس قادر فه‌قێ عه‌بدوڵڵا ده‌كات

سەڵاح

وەزیری نەوتی عێراق دێتە هەرێمی کوردستان

سەڵاح

مەسرور بارزانی و عەلی ئەلزەیدی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکەن

یاسین