كه‌ناڵێكی عێراقی له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له دانانی عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا، وه‌ك سوپاسالاری عێراق، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراو ئه‌و پۆسته‌ش به‌ركه‌وته‌ی كورده به‌ڵام به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ حزبه وكردستانییه‌كان له‌په‌رله‌مان درایه لایه‌نه‌شیعه‌كان.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكرای كردووه كه شێوه‌ی ده‌نگدان به یاره‌ڵا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه كه‌ناڵه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌شی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا چاودێریی بارودۆخی عێراق ده‌كات و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا به ئاستی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دا ده‌چێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه ئاشكرا بووه نفوزی میلیشیاكان له‌ناو سوپادا زۆر بووه و هاوكات هه‌ژموونی میلیشیاكان به‌سه‌ر په‌رله‌مانیشه‌وه هه‌یه.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌وه‌ته‌روو كه ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی بوونی یان ده‌ستێوه‌ردانی گرووپه چه‌كداره‌كان، له‌ناو داموده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.

