zagros news agency

دامەزراوەیەکی ئەڵمانی ژمارەی دانیشتووانی جیهان گەیشتە هه‌شت ملیار و١٥٦ملیۆن کەس

دامەزراوەی ئەڵمانیی “کۆمەڵگای جیهانی” (DSW) ڕایگەیاند حەشیمەتی جیهان “ئێستا گەیشتووەتە  ٨ملیار و ١٥٦ ملیۆن کەس” و لە چاو ساڵی ٢٠٢٣، “زیادبوونی ٨٢ ملیۆن کەس زۆرتر زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم دامەزراوەیە، هەرچەندە دانیشتووانی جیهان هێشتا لە زیادبوون دایە، بەڵام ئەم گەشەیە بە خێراییەکی کەمتر بەرەوپێش دەچێت؛ بەجۆرێک کە ئێستا، ژنان لە سەرانسەری جیهاندا “بە تێکڕا ٢.٢ منداڵ”یان هەیە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوەیە، گەشەی دانێشتووان بەتایبەت لە ئەفریقا بە خیرایی لە زیادبووندایە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو دەیەی داهاتوودا دانیشتوانی ئەم کیشوەرە “زیاتر لە دوو ئەوەندە” بێت و تا کۆتایی سەدەی ٢١، لە ١.٢ ملیار کەسەوە بگاتە نزیکەی ٣.٤ ملیار کەس.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشبینی کردووە دانیشتوانی جیهان تا ساڵی ٢٠٣٧ دەگاتە ٩ ملیار کەس.

هەروەها بەپێی خەمڵاندنەکانی دامەزراوەی DSW، چاوەڕوان دەکرێت ژماەی دانیشتووانی جیهان تا نێوەڕاستی دەیەی ٢٠٨٠ “بگاتە نزیکەی ١٠ ملیار کەس” و بە بەرزترین ئاستی خۆی. بەڵام دوای ئەوە، کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون لەگەڵ زیادبوونی مردن دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارای دانیشتووان نەتەنیا بەتەمەنتر بێت، بەڵکو ڕەوتی کەمبوونەوە بگرێتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێک: سەدان ملیۆن دینار بۆ بانگەشەی پێشوەختە خەرج کراوە و سەرچاوەکەی نادیارە

یاسین

ڕاپۆرتە ئابوورییەکان: 100 ملیار دۆلار خەرج کراوە و کورتھێنانیش بەردەوامە

سەڵاح

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یاسین