لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان داوا دەکات زمانی کوردی لە تورکیا بکرێت بە زمانی فەرمی.
عایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، هاوتەریب لەگەڵ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی چارەسەری لە تورکیا، داوا دەکەن زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی و نکۆڵی لێ نەکرێت.
دۆغان گوتیشی: “لە تورکیا بە ملیۆنان خەڵک بە کوردی دەدوێن، بۆیە پێویستە هەوڵێک هەبێت بۆ بەفەرمیکردنی و ناکرێت داواکاریی خەڵک پشتگوێ بخرێت”.

