zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر دەکات

 

رۆژی دووشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی ئامەد (ئامەد سپۆر) بە سەرۆکایەتی سەرۆکی یانەکە، بەڕێز ناهید ئەرەن کرد.

لە دیدارەکەدا، شاندی میوان کورتەیەکیان لە چالاکییە وەرزشییەکانی یانەی (ئامەد سپۆر ) بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو، کە یەکێکە لە یانە پێشەنگەکانی ولاتی تورکیا. هەروەها گرنگیی و بایەخدانی هەرێمی کوردستانیان لە پەرەپێدانی بواری وەرزشیی بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و ڕایگەیاند کە وەرزش ڕۆلێکی گرنگ و بەرچاوی هەیە لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و برایەتی. هەروەها دەستخۆشیی لە سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی و یاریزانان و هاندەرانی یانەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆیان خواست لە داهاتوودا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نەخشەیەکی گەردوونی بێوێنە؛ زانایان لە پەردە لادان لە نهێنی “وزەی تاریک” نزیک دەبنەوە

سەڵاح

ساڵوه‌گه‌ڕى شه‌هیدانى ئاڵا له‌ خانه‌قین ده‌كرێته‌وه‌

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین