بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، ڕووسیا بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی و کرووز، هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج.
بەرپرسانی ئۆکراینا ڕایانگەیاندووە، هێرشەکان شاری کیێڤ و ناوچەکانی دەوروبەری، بەندەری ئۆدێسا لەسەر دەریای ڕەش و بەشێک لە ناوەڕاستی ئۆکراینایان گرتووەتەوە. میکۆلا کالاشنیک، پارێزگاری کیێڤ لە تێلیگرام بڵاوی کردەوە، لە ناوچەی کیێڤ بەلایەنی کەمەوە کەسێک بریندار بووە و زیان بە ١٢ خانوو گەیشتووە.
ئەم هێرشانە تەنیا دوو ڕۆژ پێش چوارەمین ساڵیادی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجام دراون.

