سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە شاری کۆبانێ ڕاگگەیاند، تا ئێستا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی شام لەناو گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێ بوونیان هەیە و زۆر جار هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییانی کورد و ماڵەکانیان تاڵان دەکەن.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا، گەمارۆی سەر شارەکە بەردەوامە و هاووڵاتییان ناتوانن لە شارەوە بەرەو ناوچەکانی دیکە بچن؛ هەر کەسێک هەوڵی دەرچوون بدات، دەستگیر دەکرێت و دەڕفێنرێت. زیاتر لە مانگێکە شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر گەمارۆی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی کاتیی سووریا دایە.
شاری کۆبانێ کە خاڵێکی ستراتیژییە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندان جار بووەتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (HSD) و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و حکوومەتی سووریا. ئەم دۆخە بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی مرۆیی و ئابووریی سەخت بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، کە بەهۆی داخستنی ڕێگەکانەوە دەستیان بە پێداویستییە سەرەتاییەکان ڕاناگات.

