zagros news agency

ئەردۆغان: له‌ هه‌ولێر گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا ده‌كه‌ین

 

دوێنێ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پاش ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئیمامی عەلی لە ناوچەی ئوسکودار لە ئیستانبوڵ، وتی، سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانێکی دواخراوە و، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن ئەنجامی دەدات.

سەرکۆمار توركیا باسی لەوە کرد کە لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆدەبێتەوە و، ڕایگەیاند: لە دوای ئەوێ سەردانی هەولێر دەکەین. لە هەولێریش دەرفەتی گفتوگۆمان دەبێت لە بارەی کێشەکانی هه‌رێمی كوردستان و هاوکات کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەنددا. بێگومان لە هەمان کاتدا پرسگەلێک دەبن لەژێر چەتری گشتاندنی پەیوەندییەکانی تورکیا-عێراق تاوتوێیان دەکەین.

بڕیاره‌ رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 22ی نیسانی 2024 سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەردانی عێراق بکات.

 

سه‌رچاوه‌: AA

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: ئەمڕۆ تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح

لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئالوگۆڕی بارزگانی ئاساییە

دڵشاد

“Zootopia 2” داهاتی ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

ART