به‌پێی ڕاپرسییه‌كی رۆژنامه‌ی (ڕۆیته‌رز)ی ئەمەریكی، %61ـی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه دۆناڵد ترەمپ، تەمەنی گه‌وره بووه و ناتوانێت به باشی بڕیار بدات، له‌ولاوه‌ش تره‌مپ ریكۆردی درێژترین وتاری له كۆنگرێس شكاند كە كاتژمێرێك و 29 خوله‌ك قسه‌ی كرد.
ڕاپرسییه‌كه شه‌ش ڕۆژی خایاندووه و به‌شێكی كۆمارییه‌كانیش كه لە حزبه‌كه‌ی تره‌مپن له‌و ڕاپرسییه به‌شدارییان كردووه و بە گشتی 61%ی بەشداربوان گوتوویانه: “ترەمپ لەگەڵ تەمەندا نائاسایی بووه” نزیکەی 89% دیموکراتەکان و 30% کۆمارییەکان و 64% سەربەخۆکان بەم شێوەیە وەسفی سه‌رۆكه 79 ساڵه‌كه‌یان کردووە، له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌شدا له %49ـی به‌شداربوانی ڕاپرسییه‌كه پێیان وایه تره‌مپ توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی نییه.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، (دەیڤس ئینگل) له وه‌ڵامی ئه‌و ڕاپرسییه‌دا گوتی: “ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکان نموونەی چیرۆکی ساختە و نائومێدانەیە، ترەمپ بیر و وزەیه‌یه‌كی بێ هاوتا و توانای به‌رزی هه‌یه، هه‌ر به‌مه‌ش له جۆ بایدن و دیموکراته‌كانی جیا دەکاتەوە.”
هه‌ر رۆژێك دوای ئه‌و ڕاپرسییه، دۆنالد تره‌مپ وتاری ساڵانه‌ی له كۆنگرێس پێشكه‌ش كرد و ماوەی وتارەکەی یەک کاتژمێر و 29 خولەک بوو، ئەمەش لە لە ساڵی 1964ەوە، درێژترین ماوەی وتاری فەرمیی لەو شێوەیەیە.
ئەم وتارە لە ئەمەریکا زۆر گرنگە و پێی دەڵێن (وتاری یەکگرتن)، وتارێکی ساڵانەیە و لە بەردەم هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەران لە بینای کاپیتۆڵ پێشکەش دەکرێت و سەرۆکی وڵات ئەجێندای کارەکانی خۆی دەخاتە روو.
زۆربەی ئەمریکییەکان پێیان وایە سەرکردایەتیی سیاسیی وڵاتەکە بە شێوەیەکی گشتی زۆر بەتەمەنن و نزیکەی 79%ی بەشداربوانی ڕاپرسییەکە هاوڕان لەگەڵ ئەو لێدوانەی کە دەڵێت: “بەرپرسانی هەڵبژێردراو لە واشنتنی پایتەخت زۆر بەتەمەنن و ناتوانن نوێنەرایەتیی زۆربەی ئەمریکییەکان بکەن.”
تێکڕای تەمەن لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، نزیکەی 64 ساڵە و لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، 58 ساڵە.

