بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25/2/2026، بە کاتی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا، لە کۆنگرێس گوتارێکی پێشکەش کرد و یەک کاتژمێر و 29 خولەک قسهی كرد. ئەم گوتارە لە ئەمەریکا گرنگییهكی زۆری پێ دهدرێت و به (گوتاری یەکگرتن) ناسراوه و گوتارێکی ساڵانەیە و لە بەردەم هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەران لە بینای کاپیتۆڵ پێشکەش دەکرێت، سەرۆکی وڵات ئەجێندای کارەکانی خۆی بۆ كۆنگرێس دهخاته ڕوو.
لە گوتارەکەدا ترهمپ هێرشێکی زۆری كردهوه سهر ئێران و باسی ڤهنزوێلا و بهرههمهێنانی نهوتی ئهمهریكای كرد، ئاماژهی بهوهش دا ههوڵهكانی بۆ كۆتاییهێنان به جهنگی ئۆكراینا و ڕووسیا چڕ كردووهتهوه.
ئهمانەی خوارەوە، گرنگترین خاڵەكانی گوتارهكهی ترهمپە كه له كۆنگرێس پێشکەشی کرد:
ـ هیچ کات ناهێڵین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
ـ ئێران گەشەی بە مووشەکەکانی داوە و دەتوانێت ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ ئەورووپا، لە ئایندەشدا دەبێتە هەڕەشە بۆ سهر ئەمەریکا
ـ ئێران دەستبەرداری خواستە گڵاوەکانی نابێت.
ـ لە هێرشەکەی هاوینی رابردوو به ئێرانمان گوت ئەگەر خەریکی پرۆگرامی ئەتۆمی بێت، چی لێ دەکەین.
ـ دەمەوێت لەگەڵ ئێران بە رێککەوتن کێشەکان چارەسەر بکەین، رێگە نادەین گەورەترین پشتیوانی تیرۆر لە جیهاندا ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
ـ ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا 32 هەزار هاووڵاتیی خۆی کوشتووە
ـ گەلی ئەمەریکا ئێستا لە هەموو کات گەورەتر، باشتر، دەوڵەمەندتر و بەهێزترە
ـ هێشتا هیچتان نەبینیوە، ئەمە سەردەمی زێڕینی ئەمەریکایە
ـ لە نۆ مانگی ڕابردوودا نەمانهێشتووە یەک کۆچبەری نایاسایی پێی بخاته ناو ئەمەریکاوه
ـ دیموکراتەکان ویستیان ئەمەریکا وێران بکەن، بەڵام ڕێمان لێ گرتن
– ڕێژەی کوشتن لە ئەمەریکا له مانگی رابردوودا کەمترین ڕێژەی 125 ساڵی ڕابردوو بووە
ـ تەنیا دوای دوو مانگ لە دەستگیرکردنی مادۆرۆ، ڤەنزوێلا 80 ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ئەمەریکا ناردووە
ـ بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمەریکا بەرز بووەتەوە بۆ 600 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە
– بەڵێنەکەی خۆمم بردە سەر و ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی گەیشتووەتە بەرزترین ڕێژه
ـ دیموکراتەکان بوونە مایەی گرانبوونی نرخی هەموو شتێک
ـ کار دەکەم بۆ ئەوەی شەڕی ئۆکراینا کۆتایی پێ بێت
ـ بارمتەکانی ئیسرائیلمان گهڕاندهوه و ئێستاش نۆرەی ئەوەیە تەرمەکان بگهڕێنینهوه
ـ لە 10 مانگی یەکەمی ویلایەتەکەم کۆتاییم بە هەشت شهڕ هێنا
ـ نابێ هیچ دەوڵەتێک گومان لە گەورەیی ئەمەریکا بکات
ـ بەهێزترین سوپامان هەیە لە جیهاندا، هیوادارین وامان لێ نەکەن بەکاری بهێنین
ـ دەستگیرکردنی مادۆرۆ یەکێک بوو لە کارە ههر گەورەکان
ـ بەهۆی ئەو هەڵمەتەی ئەنجاممان داوه وامان کردووە مادەی هۆشبەر کەمتر بێتە ناو ئەمەریکا
ـ لەگەڵ سەرۆکی تازەی ڤەنزوێلا کار دەکەین بۆ ئەوەی هەردوولا دەستکەوتی ئابووریمان هەبێت

