ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی لە کۆنگرێس بە “درۆیەکی گەورە” وەسف کرد و سەرۆکی ئەمریکای بە کەسێک لە قەڵەم دات بۆ چەواشەکاری پەیڕەوی لە ڕێبازی “جۆزێف گۆبڵز”ی نازی دەکات.
ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە هات ترەمپ ڕایگەیاند لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێراندا نزیکەی ٣٢ هەزار کەس کوژراون و تارانی بە هەوڵدان بۆ دروستکردنی مووشەکێک تۆمەتبار کرد کە دەگاتە ئەمریکا.
لە بەرانبەردا، حکوومەتی ئێران ژمارەی کوژراوانی بە ٣١١٧ کەس ڕاگەیاندووە و دەڵێت زۆربەیان بە دەستی”تیرۆریستان”ەوە کوژراون.
هاوکات لەگەڵ هۆشدارییەکەی ترەمپ سەبارەت بە هەڕەشەی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئەورووپا و بنکە سەربازییەکان، میدیاکانی ئیسرائیلیش ئاشکرایان کردووە بەپێی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، پڕۆگرامی مووشەکیی ئێران لە پەرەسەندندایە و ڕەنگە لە ماوەی دوو ساڵدا هەزاران مووشەکی کارا بەرهەم بهێنێت.

