پسپۆڕێكی دارایی ئاگاداریی لهبارهی نهوت و مووچهی فهرمانبهرانی عێراقهوه دهدات و باس لهوه دهكات تاوهكوو ئێستاش مووچه له رێگهی فرۆشتنی نهوتهوه دابین دهكرێت و تاكه سهرچاوهی دارایی عێراق فرۆشتنی نهوته.
عەدنان تەمیمی، پسپۆڕی کاروباری دارایی، رۆژی چوارشەممە 25/2/2026، قسهی بۆ (بغداد الیوم) كرد و گوتی: “بەردەوامی پێدانی مووچە لە عێراق راستەوخۆ پەیوەندیی بە سەقامگیریی داهاتی نەوتەوە هەیە و نزیکەی 100% دابهشكردنی مووچه پشت بە هەناردەکردنی نەوت دهبهستێت.”
تەمیمی گوتیشی: “ئابووریی عێراق زیاتر لە 90%ـی داهاتی خۆی پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت، ئەمەش مانای ئەوەیە هەر دابەزینێكی لەناکاوی نرخی نەوت لە جیهاندا خێرا رەنگدانەوەی لەسەر توانای عێراق دەبێت بۆ دابینکردنی خەرجیەکانی بەتایبەتی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی.”
عهدنان تهمیمی ئاماژەی بەوەش کرد: “بەهێزکردنی یەدەگی نەختینەیی بانکی ناوەندیی عێراق یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی دڵنیابوونەوە و ئەمەش کات دەدات بە حکوومەت بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە حاڵەتی لەناکاوی شۆکی نەوت.”
تەمیمی پێشنیاری ئهوهشی بۆ عێراق كردووه كە چۆن رووبهڕووی ئهو كێشهیه ببێتهوه و دەڵێت: “دهبێت سەرچاوەکانی داهات هەمەجۆر بكرێن، ئهمهش له رێگهی بووژاندنەوەی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار، باشترکردنی كۆكردنەوەی باج و هەروەها ڕێکخستنەوەی خەرجیی گشتی و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و ڕێکخستنی دامەزراندن بەپێی پێویستیی راستەقینە و هاندانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و فراوانکردنی هاوبەشیی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت بۆ کەمکردنەوەی فشار لهسهر دامەزراندن له كهرتی حکوومەت.”

