zagros news agency

ئەمریکا هۆشداری سوور دەداتە هاووڵاتییانی لە ئیسرائیل

 

لە هەنگاوێکی کوتوپڕدا کە ئاماژەیە بۆ تێکچوونی خێرای دۆخی ئەمنی ناوچەکە ئەمڕۆ هەینی، 27ی شوباتی 2026، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل، بەرزترین ئاستی هۆشداریی ئەمنی بڵاو کردەوە و داوا لە تەواوی هاووڵاتییانی دەکات “دەستبەجێ” و بە خێرایی خاکی ئیسرائیل جێبهێڵن.

بەگوێرەی ئاگادارییەکی بەپەلە (Security Alert) کە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن باڵیۆزخانەکەوە بڵاو کراوەتەوە، داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی دەکرێت پشت بە گەشتە بازرگانییەکان ببەستن و چاوەڕێی گەشتی حکومی نەکەن، چونکە دۆخی ئەمنی بە شێوەیەک دەگۆڕێت کە پێشبینی ناکرێت.

باڵیۆزخانەکە هۆکاری ئەم بڕیارە بەپەلەیەی بۆ “زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان، ئەگەری هێرشی مووشەکی و ئاڵۆزبوونی دۆخی سنوورەکان” گەڕاندووەتەوە.

لە بەشێکی ئاگادارییەکەدا هاتووە: “دۆخی ئەمنی زۆر ناسەقامگیرە و دەکرێت لە هەر ساتێکدا ڕێگەکانی گواستنەوەی ئاسمانی و زەمینی بەتەواوی دابخرێن، بۆیە تا دەرفەت ماوە خۆتان ڕزگار بکەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیارى نوێ له‌باره‌ى هاتنى مارك ساڤایا بۆ عێراق و داخستنى هه‌ژماره‌كه‌ى له‌ ئێكس

سەڵاح

‎پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی(١٢٦)ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی.

گوران

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانی

یاسین