بەگوێرەی میدیاکانی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران لە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە تاران کوژراوە.
ئاژانسی هەواڵی ‘ئیلنا’ـی ئێرانی بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە، مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە ناوچەی نارمک لە تاران بەهۆی هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا کوژرا.
مەحموود ئەحمەدی نەژاد ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێرانە و لە ساڵی 2005 تا 2013 بۆ ماوەی هەشت ساڵ وەک سەرۆک کۆماری ئێران کاری کردووە.
میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی شەممە رایانگەیاند، سێ لە پاسەوانەکانی ئەحمەدی نەژاد لە کاتی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون.
ئاژانسی هەواڵی ‘مەشرەق نیوز’ بڵاویکردەوە، کوژراوەکان بریتین لە، مەهدی موختاری، مستەفا عەزیزی و حەسەن مەسجدی، کە لە هێرشەکەدا لە نووسینگەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران کوژراون.

