نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا داوایه‌كی له میدیاكان كرد، هه‌روها ئاشكرای دەكات كە پچڕانی كاره‌بای 24 كاتژمێری بەهۆی ئەوەوەیە بەغدا رازی نەبووە سیستەمی دژەمووشەك لە نزیك كێڵگەی كۆرمۆر دابنرێت.
به‌ختیار حاجی حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دواداچوون له نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا له بلاوكراوه‌یه‌كدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) نووسیویەتی، “شه‌ڕێكی گه‌وره چوار ده‌وره‌مانی گرتووه بۆیە داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكاران دەكەم لە كاتی گه‌یاندنی هه‌واڵ، شوێنی كه‌وتن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی درۆن و مووشه‌ك و هێرشه‌كان ئاشكرا نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی هێرشكاران سوود له زانیارییه‌كان وه‌رنه‌گرن.”
بەختیار حاجی حەمەد گوتیشی: “تا ئێستا هیچ هێرشێك زیانی گیانیی نه‌بووه، پێویسته ستاییشی سیاسه‌تی هاوسه‌نگ و عەقڵانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هەوڵەكانی هاوپه‌یمانان بكه‌ین بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێرشه‌كان و بۆ ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كراون بۆ خۆپارێزی.”
جەختیشی كردووەتەوە: ”ڕاسته له كاتی شه‌ڕدا قه‌یرانی ئاو و كاره‌با دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵی رێگر نه‌بوایه، ئێستا كۆرمۆریش دژه‌درۆن و رۆكێتی ده‌بوو، بەمەش كاره‌بای 24 كاتژمێری كێشەی بۆ دروست نەدەبوو.”

