zagros news agency

نرخی نەوت لە نزمیدا جێگیرە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەردەوامە لە گۆڕانکاییەکانى و بۆ ئەمڕۆش هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى گۆڕانکاری بەسەر نرخەکەیاندا هاتوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕەکانى جیهاندا نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت  لە  88 دۆلار و  99 سەنتەوە دابەزى بۆ 87 دۆلار و 29 سەنت.

جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە لە 82 دۆلار و 63 سەنتەوە بەرزبوەوە بۆ  83 دۆلار و 14 سەنت.

هاوکات دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەلیکێشا بەرەو ناوچەکانی سوریا وهەروەها دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتییەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکان، بازاڕەکانی جیهان ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لوبنان نزیکەی ٦ ملیۆن حەبی کاپتاگۆنی لە رێگای قاچاغ بۆ سعوودیە دەستی بەسەردا گرت

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کۆدەبێتەوە

سەڵاح

‎ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ سوڕانەوە تۆتۆمبێلێکی تر شەقام دادەخات دەستی بەسەرداگیرا

گوران