zagros news agency

قالیباف: بەردەوامیی جەنگ، کەرتی وزەی ناوچەکە و جیهان دەخاتە مەترسییەوە

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری توند دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی بەردەوامیی جەنگ لەسەر کەرتی وزە و رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، پڕۆسەی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت بە تەواوی پەکی دەکەوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئاداری 2026، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پلاتفۆرمی ئێکس، تیشکی خستە سەر مەترسییەکانی بەردەوامبوونی ململانێکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان.

قالیباف گوتی: ئەگەر جەنگ بەو رەوتەی ئێستا بەردەوام بێت، گورزێکی گەورە و وێرانکەر بەر کەرتی وزە دەکەوێت و وتی: “لە ئەگەری بەردەوامیی ئەم دۆخەدا، نەک هەر توانای بەرهەمهێنانی نەوت نامێنێت، بەڵکو هیچ ڕێگەیەکیش بۆ فرۆشتنی نەوت لە ئارادا نابێت.”

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕەخنەی توندی لە بڕیار و سیاسەتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرت و ڕایگەیاند: “ئەو دۆخەی ئێستا دەگوزەرێت، تەنها بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەناو نابات، بەڵکو لە ژێر باری وەهمەکانی نەتانیاهۆدا، بەرژەوەندییەکانی هەموو ناوچەکە و تەواوی جیهانیش دەسووتێنێت و لەناوی دەبات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی..جواو فیلێکس بووە شین پۆشی لەندەنی

یاسین

لە هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەكرێت

سەڵاح

دوو هێرشی درۆنی لە ئیدلب کوژراوی لێکەوتەوە

سەڵاح