ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كه‌ناڵی (سكای نیوز) بڵاوی كرده‌وه كه ئیسرائیل چەندین هێرشی درۆنی کردووه‌ته سەر باشووری لوبنان و لە ئەنجامدا 19 کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، ئاماری کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، 19 هاووڵاتی لە باشووری لوبنان کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات تەندروستیی لوبنان دەڵێت: “هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل ناوچەکانی قەسیر، حەبووش، عەیتەرون، شاخەکانی بەتم، دبین و چەندین ناوچەی دیکەی گرتەوە و ئه‌و هێرشانه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو.”

