وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای شەڕەوە لەگەڵ ئێران، هەزار و 50 كەسیان بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەكشەممە 8/3/2026، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، ئاماری برینداربوونی هاووڵاتیانیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاندووە: “لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەزار و 50 کەس بریندار بوون، بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەكانیش، 12 كەس لە ئیسرائیل گیانیان لەدەست داوە.
هەر لە ئامارەكەدا هاتووە، تەنیا شەوی ڕابردوو بەهۆی هێرشی درۆنیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، 258 کەس بریندار بوون و گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکانی تەلئەبیب.

