zagros news agency

ئاژانسی زاگرۆس..سعودیه‌ و ئه‌رده‌ن و ئیمارات له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر په‌یامێك هۆشداری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

 

دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له‌ هه‌ولێر چه‌ند ده‌وڵه‌تێك به‌یاننامه‌یان بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌كه‌ن و داوای دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ ده‌كه‌ن.

 

دوای هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و بۆ سه‌ر كونسولخانه‌ی ئیمارات له‌ شاری هه‌ولێر، ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە دەکرێنە سەر هاووڵاتیان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانج گرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان، کە بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە، راشیگەیاند، بەداخەوە شەوی رابردوو کونسوڵگەری گشتی ئیمارات کرایە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.

 

هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات راگەیەندراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە بە درۆن کونسوڵخانەی گشتی وڵاتەکەیان لە کوردستان کردووەتە ئامانج. ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەکەی زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌،ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە راگەیەنراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن جەخت لە پێویستیی رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنامەکانی ساڵی 1949ـی جنێڤ و 1969ـی ڤیێنا دەکات کە گەرەنتی پاراستنی بارەگای نێردە دیپلۆماسییەکان و ئەندامەکانیان دەکەن.

 

هه‌روه‌ها، ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لەسەر هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، سعوودیە بە توندی بەئامانجگرتنی کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتی لە کوردستان سەرکۆنە دەکات.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دووپاتی دەکەینەوە دووبارە بەئامانجگرتنەوەی باڵەخانە دیپلۆماسییەکان، پێشێلکردنی ئاشکرای عورف و یاسای نێودەوڵەتییە، لەوانەش رێککەوتننامەی چوارەمی جنێڤ (1949)، کە جەخت لەسەر گرنگی رێزگرتن لە باڵەخانەی نوێنەرایەتیە دیپلۆماسیەکان دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە پاسپۆڕتی هەولێرەوە

یاسین

کۆمپانیای گۆگل ژیری دەستکردی Gemini کردە خۆرایی

یاسین

بڕیارێک بۆ سەرمووچەی دەیان هەزار فەرمانبەر و مامۆستا دەرکرا

سەڵاح