zagros news agency

مەسرور بارزانی: لە یادی 11ی ئاداردا، جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە یادی 56 ساڵەی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بڵاو كردەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/3/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە یادی 56 ساڵەی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دەسکەوتێکی مێژوویی و بەهاداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر بوو.”

 

سەرۆكی حكوومەت دەشڵێت: “لەم یادە گرنگەدا، جەخت لە داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەزار واژوو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەستڕاگەیشتن بەزانیاری کۆکراوەتەوە

یاسین

٥ سووریایی لە هێرشی ئیسرال بۆ سەر سنووری سووریا و لوبنان کوژران

سەڵاح

كشتوكاڵی هەولێر: ئەو جووتیارەی زووتر گەنمی ڕادەست کردبێت زووتر پارە وەردەگرن

دڵشاد