zagros news agency

عێراقچی بێدەنگیی یۆنسکۆ بەرانبەر بوردومانکردنی ئاسەوارە مێژووییەکان شەرمەزار دەکات

 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەخنەی توندی لە بێدەنگیی ڕێکخراوی یۆنسکۆ گرت بەرانبەر بە ئامانجگرتنی ئاسەوارە مێژووییەکانی وڵاتەکەی لە لایەن ئیسرائیلەوە.

عێراقچی ڕایگەیاند، ئەو ئاسەوارانەی مێژووەکەیان بۆ سەدەی ١٤ دەگەڕێتەوە و لە لیستی کەلەپووری جیهانیدان، کراونەتە ئامانج. هاوکات مێدیای ئێران بڵاوی کردەوە، هەرسێ تەلار و کۆشکی مێژوویی (ئاسف، سالار سەعید و خەسرەوئاوا) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بوردومانەکانەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران بەهای تومەن لە بەرزبوونەوە دایە

سەڵاح

دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسيی پارتى دیموکراتى کوردستان پێشوازى لە جێگرى سەرۆکى پارتى داد و گەشەپێدانى تورکیا دەکات

یاسین

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی کەسێکمان دۆزیووه‌ته‌وە کە لە سەرمادا رەقبووەتەوە

یاسین