ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکكۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ عێڕاق و ھەرێمی كوردستان نوسیوویەتی: سەردانە مێژووییەکەی سەرۆككۆماری توركیا ئەردۆگان بۆ بەغدا و ھەولێر لە کاتێکی گرنگدایە کە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییە سیاسیی، ئابووریی و ئەمنییەکانی نێوان عێراق و تورکیا.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاندووە: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پێشوازیکردنم لە  سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ ھەولێر و گفتوگۆکردن لەسەر پرسە ھەستیارەکان لەوانەش پرسی سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری.

لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا سەرۆکی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی نوسیوویەتی: بە پەرۆشەوەم بۆ پێشوازی لە سه‌رۆككۆماری توركیا لە ھەولێر و گفتوگۆکردن لەبارەی پرسەکانی ئاشتی، سەقامگیری، ئابووری و گەشەپێدان.

ئەمڕۆ دووشەممە22ی4ی2024، سەرۆکكۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئێوارە سەردانی هەولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاران بە هۆی پشووسوارییەوە پشوو دەدات

یاسین

نەیشینزلیگ..فەرەنسا هاندەرانی ئاشتکردەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

دادگایه‌كی به‌غدا سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه‌

سەڵاح