لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخە نائاساییەی كە ڕووبەرووی وڵات بووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ، ڕێكەوتی 18ی ئادار، كاتژمێر 6:30، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، دەستی بە کارپێکردنی وێستگەی نەوتی “سارالو” بۆ گواستنەوەی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بۆ وێستگەی فیشخابوور کرد، تا لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی بەندەری جەیهانی توركی لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست بكرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
18ی ئاداری 2026

