zagros news agency

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە جۆرێک سەرپێچی ئاگادار دەکاتەوە

شەممە، 1-3-2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، لە کاتژمێر 12ـی شەوی 28ـ2-2025، سەرجەم کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی، سەرپێچی ڕۆیشتن بەپێچەوانەی ئاراستەی شەقام تۆمار دەکەن بەڵام ئێستا بەشیوەی تێست دەبێت بۆ ماوەی حەفت ڕۆژ.”
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “لە 7-3-2025، دوای کاتژمێر 12ـی شەو، سەرجەم کامێراکانی تیژڕۆیی سەرپێچیەکە لە سیستەمی سزادانی هاتوچۆ تۆماردەکەن، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین بەهیچ جۆرێک یۆتۆمبێلەکانیان بە پێچەوانەی شەقامەکان لێ نەخوڕن و ژیانی خۆیان شۆفێرانی دیکە نەخەنە مەترسی و دووربن لەسزای پێبژاردن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری ورد له‌باره‌ی دروست بوونی ناكۆكی له‌ نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌ و حكوومه‌تی عێراق له‌ شه‌نگال بڵاو ده‌كاته‌وه‌

یاسین

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ئێران ڕووی دا

سەڵاح

ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە مووچەی ئەم توێژانە دابەش دەکرێت

یاسین