zagros news agency

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێرەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکاتەوە، کە لەسەر داواکاری و پێشنیاری پێشووتری ئێوەی بەڕێز، بۆ ئەوەی پێشوەختە ئاگاداری هەر ئەگەرێکی بڕانی ئاو و وەستانی ووێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو بن و ئامادەکاری بکەن، ڕایدەگەیەنین:

سەرەڕای ئەوەی ئێستا وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو بە تەواوی توانایانەوە کاردەکەن، بەڵام بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکان، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوو ڕادەی لێڵی (Turbidity) ئاوی ڕووبار بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات . ئەگەر ڕادەی لێڵییەکە گەیشتە سەرووی توانای وێستگەکانی پاڵاوتن ، ئەوا ناچار دەبین بۆ پاراستنی کوالێتی ئەو ئاوەی دابین دەکرێت بۆ هاووڵاتیان وێستگەکان بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرین.

داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویست هاوکارمان بن و لە ئێستاوە دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن و زیادەڕۆیی لە سەرفکردنیدا نەکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕاوەستانی وێستگەکاندا تووشی گرفتی کەمئاوی نەبن . سوپاستان دەکەین بۆ هاوکاریتان

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکە و نمەباران هەیە

یاسین

سه‌رۆكی رێكخراوێكی وزه‌ له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ زانیاری له‌سه‌ر زیانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌ كوردستان ده‌خاته‌روو

یاسین

زاخۆ… کەسێک لە گۆمێکی ئاودا خنکا

دڵشاد