zagros news agency

 

لەگەڵ توندبوونەوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەک و کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەکی تر، بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا شڵەژانێکی گەورەیان بەخۆوە بینیوە.

بەهۆی پەرەسەندنی جەنگ و داخستنی گەرووی هورمز، کە گرنگترین ڕێڕەوی دەریایی وزەیە لە جیهاندا، نرخەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی نوێ.​

لە ئێستادا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 112 دۆلار و 2 سەنت.

هاوکات، نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بە هەمان شێوە ڕووی لە هەڵکشان کردووە و بە 98 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​داخستنی ئەم گەرووە ستراتیژییە مەترسییەکی جددی بۆ سەر دابینکردنی وزە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دروست کردووە، چونکە بەشێکی زۆری نەوتی جیهان لەم ڕێڕەوەوە دەگوازرێتەوە.

چاودێرانی سیاسی و ئابووری هۆشداری دەدەن کە بەردەوامی داخستنی گەرووەکە و قووڵبوونەوەی ململانێ سەربازییەکان، ڕەنگە ببێتە هۆی بازدانی زیاتری نرخەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حكومەت: لە داڤۆس، هەوڵماندا پشتیوانییەکی نێودەوڵەتیی بەهێز بەدەستبهێنین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی و گشت پێکهاتەکانی سووریا

یاسین

474  کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر ماڵ و شوێنکاری پەنابەرانی سووریا لە تورکیا دەستگیرکران

سەڵاح

به‌په‌له‌..پارتی بوه‌ هێزی یه‌كه‌م و ته‌واوی سۆشیال میدیای كوردستان بوه‌ته‌وه‌ لیستی 275ی پارتی

دڵشاد