zagros news agency

ئەندامی پەرلەمانی ئێران: وەرگرتنی عەواید لە گەرووی هورمز نیشانەی دەسەڵاتە

 

ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت وەرگرتنی باج لە کەشتییەکان لە گەرووی هورمز نیشانەی دەسەڵات و مافی یاساییی وڵاتەکەیە، لە کاتێکدا گرژییەکانی ناوچەکە بەهۆی جەنگەکەوە زیاد دەبن.

علاءالدین بروجردی، ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند وەرگرتنی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار بەرامبەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز نیشانەی دەسەڵاتە.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی ئێران گوتی، دوای ماوەی ٤٧ ساڵ، سیستەمێکی نوێی دەسەڵات لەو گەرووەدا دامەزراوە و ئەمە مافی ئێرانە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، هۆشداری داوە ئەگەر تاران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر گەرووی هورمز نەکاتەوە، ئەوا دامەزراوەکانی وزەی ئێران دەکاتە ئامانج.

لە لایەکی دیکەوە، ئەندامانی پەرلەمانی ئێران پێشنیاری یاساییان خستووەتە سەر مێز و بەپێی ئەوە، وڵاتانی بەکاربەر ناچار دەبن عەواید و باج بدەن بە ئێران بۆ پاراستنی ئاسایش و هاتوچۆ لە گەرووەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ لەدوا خولەکەکانی یاری خۆی ڕزگارکرد

یاسین

ڕێنماییی نوێی بۆ تۆمارکردنی تاکسی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یاسین

ئه‌حمه‌د كانی بۆ زاگرۆس: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان گوێیان له‌ ئامۆژگاری سه‌رۆك بارزانی بگرتایه‌ دۆخی عێراق نه‌ده‌گه‌یشته‌ئه‌مرۆ

یاسین