zagros news agency

حه‌وت مووشەک لە عێراقەوە ئاراستەی بنکەیەکی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا کەان

 

سەرچاوە ئەمنی و ناوخۆیییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە بنکەی “خەراب ئەلجیر” لە گوندی قامیشلۆ سەر بە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕووبەڕووی هێرشێکی ٧ مووشەکی بووەتەوە کە لە خاکی عێراقەوە ئاراستە کراون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، هێزێکی هاوبەشی سوپا و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئۆتۆمبێلێکیان دۆزیوەتەوە کە وەک سەکۆیەک بۆ هاویشتنی مووشەکەکان بۆ سەر بنکەی خەراب ئەلجیر لە ناو خاکی سووریا بەکارهێنراوە. ئۆتۆمبێلەکە لە ناوچەی نێوان هەردوو گوندی “تەل ئەلهەوا” و “تەل وەردان” سەر بە ناحیەی ڕەبیعە لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، نزیک سنووری سووریا دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە ئۆتۆمبێلەکە ٧ مووشەکی بەرەو لایەنی سووریا تەقاندووە پێش ئەوەی بە سووتاوی دەستی بەسەردا بگیرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە سووتانی ئۆتۆمبێلەکە ئەنجامێکی سروشتی پەرچەکرداری هاویشتنی مووشەکەکانە.
هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ناسنامەی ئەو لایەنەی لە پشت هێرشەکەوەیە و بارودۆخی دەوروبەری ڕووداوەکە.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی سووری ڕایگەیاندووە کە دەنگی چەندین تەقینەوە لە ناو بنکەکەدا بیستراوە، بەڵام تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان لەبەردەست نییە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی دیکە لە عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە بنکە کراوەتە ئامانجەکە فڕۆکەخانەیەکی تێدایە و پێشتر لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە بەکارهێنراوە پێش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لێی بکشێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترەمپ: پێویستە ئامادەبن هەندێک شتمان پێبدەن کە ئێستا ئامادە نین

سەڵاح

رێباز حەملان: لە کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانی جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجە و مووچە کرایەوە

یاسین

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێی كۆمەڵگەی دایكەوە دەرفەتی خوێندن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەڕەخسێنێ

سەڵاح