کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕۆژی سێشەممە 24ی مارس دانیشتنێکی نوێی ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی نیشتمانی دەبەستێت “لەسەر بارودۆخی ئێران و خۆرهەڵات”.
بەپێی راگەیەندراوی کۆشکی ئێلیزە، ئەم ئەنجومەنە کە وەزیران و بەرپرسانی بواری ئاسایش کۆدەکاتەوە و دوا دانیشتنی لە 17ی مارس بووە، کاتژمێر 17:30 دەست پێدەکات.
پێکهێنانی ئەم دانیشتنە دوای ئەوە ڕوویداوە کە دونالد ترامپ لە هەڵوێستێکی جیاوازدا باس لە “گفتوگۆ” لەگەڵ بەرپرسییەکی ناناسراوی ئێرانی کرد. وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەم بانگەشەیەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند “هیچ گفتوگۆیەک” لە ئارادا نییە.
هەندێک سەرچاوە ئەو کەسەیان بە محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ناساندووە، بەڵام هەژماری قالیباف لە تۆیتەر ئەم بانگەشانەی ڕەتکردووەتەوە.
ڕۆژی شەممەش، 22 وڵات لەوانە فەڕەنسا، میراتی یەکگرتووەی عەرەبی، بەریتانیا، کەنەدا و ژاپۆن ڕایانگەیاند کە “ئامادەن بەشداری بکەن لە هەوڵە پێویستەکان” بۆ کردنەوەی دووبارەی کەنداوی ھورموز.

