zagros news agency

زیو لە ماوەی سێ رۆژدا 10 دۆلار بەرزبووەتەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوشان لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای کانزاکانی دیکە، نرخی زیو گۆڕانکارییەکی خێرای بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسەی گەیشتە 73 دۆلار.
​بەپێی ئەو داتایانە، کانزای سپی لە ماوەی تەنها سێ رۆژی رابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکردووە و لە 63 دۆلارەوە بۆ 73 دۆلار بەرزبووەتەوە، تەنها لە مامەڵەکانی ئەمڕۆشدا نرخەکەی 3 دۆلار زیادیکردووە.

​هۆکاری ئەم بەرزبوونەوە خێرایە کە رێژەی 4%ی تێپەڕاندووە، بۆ گەشبینییەکان لەسەر دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە. بەتایبەت دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد “ئێران لە دانوستاندنەکاندا جیددییە”، ئەوەش هیواکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک و کۆتاییهێنان بە جەنگ بەرزکردووەتەوە.

​چاودێران پێیانوایە، هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری و کۆتاییهاتنی گرژییەکان، فشارەکانی هەڵاوسان کەمدەکاتەوە؛ ئەوەش ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بانکی ناوەندیی ئەمریکا تاوەکو بە
چاوێکی نوێدا بە سیاسەتی نەختینەیی و سوودی بانکیدا بچێتەوە، کە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی بازاڕە جیهانییەکان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی به‌شه‌ وانه‌كانی دا

سەڵاح

ئەستێرەیەکی دیکەی ڕیال مەدرید دووچاری پێکان بوو

یاسین

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان نیشانەی ترسە لە هێزی ئێران

یاسین