zagros news agency

رووسیا: ناردنی درۆن بۆ ئێران ڕەت دەکاتەوە

 

کرملین ڕاپۆرتی فاینەنشال تایمز سەبارەت بە ناردنی درۆن بۆ تاران بە “ناڕاست” ناو دەبات.

کرملین ڕایگەیاندووە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی فاینەنشال تایمز سەبارەت بە ناردنی درۆن بۆ ئێران ناڕاستە.

دیمیتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین، گوتی: “زۆر درۆ لەلایەن میدیاکان بڵاو دەکرێتەوە… پێویست ناکات گرنگی پێ بدرێت.”

فاینەنشال تایمز بە پێی سەرچاوە هەواڵگرییە ڕۆژئاواییەکان نووسیبووی ڕووسیا لە ئاستی کۆتایی گەیاندنی درۆن بۆ ئێراندایە.

هەروەها ڕاپۆرتێکی دیکەی واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەدا رووسیا زانیارییە هەستیارەکانی بە تاراندا داوە، بەڵام کرملین هەموو ئەم بانگەشانەی ڕەت کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون و پارکێکی لە قەزای عەنکاوە دانا

سەڵاح

وڵاتانی کەنداو و ئوردن هۆشداریی فەرمی دەدەنە عێراق

یاسین

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری تاوەباران هەیە

سەڵاح